دۆزینەوەی نەخوشینی گوشاری خوێن بە پشکنینی چاو

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پشکنین چاو پەستانی خوێن


Aug 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – توێژەران لەو باوەڕەدان کە یەکەم نیشانەگەلی تووش بوون بە نەخۆشینی گوشاری خوێن بە پێی پشکنینی چاو بۆمان دەردەکەوێت، لە ڕاستیدا چاو یەکەم شوینە لە جەستەدا کە هێماکانی گوشاری خوێن تێدا دیاری ئەدات و بۆ پزیشکان دەدۆزرێتەوە.
ئێستاکە نزیکەی ١.٣ ملیون کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی نەخۆشینی گوشاری خوێنن و ئەمە لە حالێکدایە کە تەنیا نیوەی ئەو ڕەقەمە سەبارەت بە نەخۆشینی خۆیان ئاگادارن و لە ئێستادا لەبەر نەبوونی هێما و نیشانەگەلی ئاشکرای ئەم نەخۆشینە بە نێو قاتڵی خامووش نێوی لێ دەبرێت. نەم نەخۆشینە بە شیوازی یەکجارە لە کەسێکدا پێک نایەت بەڵکوو شێوازی ژینی ناساغ، کەم بوونی چالاکی فیزیکی لە هۆکارە سەرەکیەکانی تووش بوون بەم نەخۆشینە دێنە ئەژمار.
گەر بێتو ئەم نەخۆشینە کونترول نەبێت ئەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشینەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، نەخۆشینەکانی گورچیلە، نەخۆشینەکانی چاو بۆیە  خێرا دۆزینەوەی ئەم نەخۆشینە زۆر کاریگەرە. ئێستاکە تەنیا ڕێگەی پەی بردن بەم نەخۆشینە ئەنازە گرتنی گوشاری خوێنە بەڵام بە پێی وتەی توێژەران کە دەڵێن پزیشکانی چاو دەتوانن هێماگەلی گوشاری خوێن، خێراتر لە هەر پزیشکێکی دیکە بدۆزنەوە. پزیشکی چاو دەتوانێت بە پێی پشکنینی چاو یان وێنە گرتن لە تۆڕینەی چاو ئیمکانی لێکدانەوەی ڕەگە بچووکاکانی نێو چاوتان هەیە. ئەم ڕەگانە زۆر هەستیارن سەبارەت بە گوشاری خوێن و گەر زیانیان لێ کەوێت دەبێتە هۆی نابینایی جگە لەوەش گوشاری خوێن دەبێتە هۆی کۆ بوونەوەی تراو لە ژێر تۆڕی چاودا کە ئاکامی دەبێتە بەتاڵ بوونەوەی بینایی چاو. ڕەگەکان دەتوانن پزیشکان لە نەخۆشینی گوشاری خوێن ئاگادار کەنەوە.