واژۆکردنی گرێبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەکی حەسارۆکی هەولێر

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر حەسارۆک خزمەتگوزاری


Aug 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، گرێبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی هەشتی حەسارۆك واژۆ کرا.  
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەکە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندووە کە"پرۆژەی شەقامی 60 مەتریی و ئاوەڕۆی هەشتی حەسارۆك، بەبڕی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار لەماوەی 110 ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت."