زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گۆڤار ئەنوەر دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆمیدییه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ویست و مایه‌ى رێز بوو.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بۆ كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى نواندن و كۆمیدیا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
هونه‌رمه‌ندى خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆمیدییه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ویست و مایه‌ى ڕێز بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
هەروەها مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و دۆست و ئاشنایانی دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەرم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت".