بەرزبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق بۆ سەروو 80 ملیار دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دراوی بیانی عێراق یەدەگ


Aug 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق بۆ سەرووی 80 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی  عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە وڵاتەکە بۆ سەرووی 80 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی پێی وایە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یەدەگی بیانی دەگاتە 90 ملیار دۆلار.
هاوکات روونیشی کردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی یەدەگی بیانی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا دەگەڕێتەوە، کە ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر یەدەگی دراو هەبووە.