هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کتێب بۆ زیندان و شێڵتەرەکان

(0) / / فرهنگی / زایەڵە زیندان کتێب شێڵتەر


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان هەڵمەتێك بۆ کۆکردنەوەی کتێب ئەنجامدەدات، کتێبەکان دەدرێت بە زیندانەکان و شێڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان.
ئاگاداری
بانگەوازێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان.
بۆ دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ، کتێبخانەکان ، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نووسەران ، ڕۆشنبیران.
بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکەمان بۆ ماوەی مانگێک هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کتێب ڕێکدەخات ، بە مەبەستی بەخشینی کتێب بە زیندانەکانی چاکسازی نەوجەوانان ، گەوران ، ئافرەتان، شێڵتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتان.
هەڵمەتی کۆکردنەوەو بەخشینی کتێب لە ڕۆژی ٢٢-٨-٢٠٢٢ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، دەتوانن کتێبەکان بگەیەننە کتێبخانە گشتییەکان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و پاشان لە مەراسیمێک دەبەخشرێتە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.
بەشداریتان لە هەڵمەتی بەخشینی کتێب ، بەشداریکردنە بە ڕووناککردنەوەی زیندان و شێڵتەرەکان بە کتێب و وشەو پەیڤ و ڕۆشنبیریی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان.
٢٢-٨-٢٠٢٢