جۆزپ بۆرل: وەڵامی ئێران بە ڕەشنووسی یەکێتی ئەورووپا لۆژیکیە

(0) / / جهان / زایەڵە جۆزپ بۆرل یەکێتی ئەورووپا


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جۆزپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وەڵامی ئێران بە پێشنیاری یەکێتی ئەورووپا لەمەڕ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە لۆژیکی وەسف کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، جۆزپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە کۆڕبەندی کودایس لە ئێسپانیا، وتی: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا نێردراوە و ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی ئەمریکاین. هیوای ئەوەمان هەیە ئەم وەڵامە ڕێگەمان پێ بدات کە دانوستانەکان تەواو بکەین. هیوادارین ئەمە بێتە دی، بەڵام ناتوانین لەمبارەوە دڵنیایی بدەین.
بۆرل وتیشی: دەبوو ئەمریکا تا ئێستا وەڵامی ببوایە، پێش بینی ئێمە کۆبوونەوە تا کۆتایی  حەوتە پێشوو بوو لە ڤییەنا، بەڵام نەکرا، پێدەچێت ئەم حەوتەیە بەڕێوە بچێت.