کاروان گەزنەیی بۆ زایەڵە: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری هاووڵاتییان قەرزدارە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کاروان گەزنەیی پەرلەمان حکومەتی هەرێم


Aug 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێم زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری هاووڵاتییان قەرزدارە و وتەبێژی حکومەت دەڵێت پارەکە لای ئێمە نیە؛ و دەبێت هاووڵاتییان لە حکومەتی ناوەندی وەریبگرنەوە .
کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، متمانە دروست نابێت کە بەرپرس و کوڕەکانییان و بازرگانەکان خاوەنی دەیان هەزار مەتر زەوی بن، و کەمئەندامێک خاوەنی دە مەتر زەوی نەبێت، تا ئێستاش حکومەتی هەرێم زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری هاووڵاتییان قەرزدارە و وتەبێژی حکومەت دەڵێت پارەکە لای ئێمە نیە؛ و دەبێت هاووڵاتییان لە حکومەتی ناوەندی وەریبگرنەوە .
وتیشی، ڕۆژانە هاووڵاتیان بە قەیرانی زیاتر دەسپێردرێن- لە بەنزینەوە بۆ غاز؛ تا ئێستا و لە وڵاتێکی خاوەن نەوتی، نەتواندراوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابینبکرێت.کێشەکانی ئاو و بێکاری کە دوو مەترسیدارترین کێشەن، حکومەت هیچ بەرنامە و پلانێکی بۆیان نیە!! زەحمەت نەبێت متمانە بەم شێوەیە چۆن دروست دەبێت .
ڕونیشیکردەوە، متمانە چۆن دروست دەبێت کوڕی بەرپرس و هەندێک بەرپرس خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار بن، وئاسایش و کەمئەندامێکیش بە ٢٠٠ هەزار خانەنشین بکرێن؟ متمانە چۆن دروست دەبێت عەرز و زەوی هەمووی بەسەر بازرگان و بەرپرس و کوڕەکانییان دابەشبکرێت، و خەڵکیش هەبێت خاوەنی دە مەتر زەوی نەبێت .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم