زایەڵە – لە کۆبوونەوەی نێوان ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان و ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، تاوتوێی شەڕەکەی ئەم دواییەی غەززە کرا.

بە گوێرەی هەواڵی ئەلمەنار لە کۆبوونەوەی نێوان سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین؛ گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرتی خۆرئاوا و غەززە تاوتوێ کران.

هەر دوو لا لە ڕووی مەیدانی، سیاسی و میدیاییەوە شەڕەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستییان لە دژی کەرتی غەززە تاوتوێ کرد.

نەسروڵڵا و نەخالە لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چاوەڕوانییەکان لە هەر لایەنێکی خۆڕاگری لە قۆناغی داهاتوودا، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.