تۆمەتبارێکی دەستگیرکراو بە فێڵی نوشتە و هەڕەشەکردن شانزە ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتووە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە نوشتە هەڕەشە دەربەندیخان


Aug 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە فێڵی نوشتە و هەڕەشەکردن بڕی شانزە ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتووە.
شەوی ٢٠٢٢/٨/٢٢  مەفرەزەیەك لە ئەفسەرو كارمەندانی نووسینگەی دەربەندیخانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان تۆمەتبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بە ناوی ( ش . ن . ڕ ) كەبەڕەگەز كوردەو تەمەنی (٢٩) ساڵە دەستگیر كرد.
تۆمەتبار بە ناوی نوشتەو دوعاوە بڕی (شانزە) ملیۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە‌و بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێ كردووە‌و ترساندوویەتی ، پاش وەرگرتنی زانیاری ووردو ماندووبونێكی زۆر توانرا دەستگیر بكرێت‌و رادەستی یاسا بكرێت.
دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردۆتەوە.
لە ئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووەتە سەرچاوەی هەرە زۆری كێشەكانی خێزان ‌وهەڵخەڵەتاندنی گەنجان بە تایبەت ئافرەتان.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم