چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: سەدر ناچارە بە پاشەکشە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عوسمان گوڵپی موقتەدا سەدر


Aug 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، جۆری سیاسەتی موقتەدا سەدر لە عێراقدا کەم وێنەیە، بەجۆرێکە قوفڵی لە هەموو دەرگاکانداوە، گەر بشیەوێ دەرگایەك بکاتەوە بەزیان بۆ هەڵوێستەکانی دەشکێتەوە چونکە دەبێتە پاشەکشە.
وتیشی، سیاسی ورد هەموو دەرگاکان لەسەر خۆی داناخا، خۆی حەسر ناکا لە چوارچێوەیەکدا، چونکە حەسرکردن کاری ڕکابەرەکانە نەك خود، لە ئێستادا سەدر خۆی خستۆتە بەردرم دوو ڕێگا، یان ڕێککەوتن و گفتوگۆ و چارەسەر، ئەمەش دەبێتە پاشەکشە و کردار دژی هەڵوێست و پێچەوانەی سەرجەم تویتەکانی، یان بەردەوامی لەم چەقبەستووییە و هێشتنەوەی عێراق لەم دۆخەدا، کە پێموایە ئەمەشیان هەر قورسە چونکە لێرەدا پرسیارێکی جدی هەیە، کە ئایا عێراق تاکەی دەتوانێ لەم چەقبەستوییە بەردەوامبێت؟ ئاراستەی ململانێکان تا کەی دادەنیشن بەدیار تویتەکانی سەدرەوە .
ڕونیشیکردەوە، بۆیە ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت پاشەکشە لە هەڵوێستەکانی بکات سەدرە، چونکە ناچارە بە کردنەوەی دەرگایەک و هەر دەرگایەکیش بکاتەوە پاشەکشەیە، سەدر لەو سەرکردانەیە ئەوەندەی خۆی زیان لە خۆی دەدات، نەیارەکانی ناتوانن زیانی پێبگەیەنن
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم