ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگای زایەڵەوە باسی دووسایدی دەربەندیخان - زەڕایەن دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی دووسایدی دەربەندیخان زەڕایەن


Aug 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە دووسایدی دەربەندیخان – زەڕایەن.
 سەباح شەهید فەتاح  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لەگەڵ  ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەوڵداین بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لەڕێگاکە .
وتیشی: پاش سەردانمان بۆ لای بەڕێزان بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی و قسەکردن لەگەڵ ستافی کۆمپانیای جێبەجێکار (کۆمپانیای پورنام )، بەسوپاسەوە لەسەر داواکاری ئێمە بەڕێز بەڕێوەبەری بانکی هەرێم بڕیاریدا هەفتانە بڕی ( ٥۰ ) پەنجا ملیۆن دینار بۆ ڕێگاکە دابین بکات.
 وتیشی، پێنج شەمە لەگەڵ بەشی تەکنیکی ڕێگاوبانی سلێمانی سەردانی مەیدانی ڕێگاکەمان کرد، دواتر بڕیاردرا لە چەند شوێنێکی گرنگی ڕێگاکە دەست بەکارکردن بکرێتەوە بۆئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا هەردوو سایدە کۆنەکە و تازەکە هاتوچۆی لەسەر بکرێت، کارکردن لەم شوێنانە دەکرێت، تەواوکردنی هەردوو پڕدی بەردەم زەڕایەنی کۆن . تحویل کردنی سایدە تازەکە لەگەڵ سایدەکۆنەکە لەنزیک دوو دارە بۆئەوەی هاتوچۆی لەسەربکرێت. دروستکردنی پردی باراناو  لەنزیک مطعم میرەدێ. تەواو کردنی  ئەندەرپاس  لە بەردەم فەرعەکەی قلیجە . کردنەوەی سایدە کۆنەکە و هاتوچۆکردن لەسەری .
ڕونیشیکردەوە، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو ڕێکارەکان تەواوبکرێت و دەست بەکارکردن بکرێتەوە .لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکانی ناوپڕۆژەکە بەتایبەت لەبەشی دواتری ڕێگاکە بۆئەوەی دەست بەکارکردن بکرێتەوە و هەروەها لە چاودێریکردنی پڕۆژەکە بەردەوام دەبین .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم