قائیمقامیەتی سلێمانی کافتریای نەعنا دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کافتریای نەعنا سلێمانی


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  سلێمانی   ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی درەنگانێکی شەوی رابردو کافتریای نەعنای داخست.

لەراپۆرتی لیژنەی ریستۆرانتی قائیمقامیەتدا ئاماژەبەئەوە کراوە، لەگەڵ ئەوەی کافتریاکە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبوە، هیچ یەکێک لە مۆڵەتەکانی قائیمقامیەت، تەندروستی و گەشتوگوزاری نەبوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کافتریای نەعنا لە گەڕەکی شەکرەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم