شێرکۆ حمەئەمین بۆ زایەڵە: ‌‎دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان شپرزوپەرتەوازەیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق هەرێم مووچە کوردستان


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆفسیۆر د، شێرکۆ حمەئەمین لەڕێگای زایەڵەوە باسی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات.
پرۆفسیۆر د، شێرکۆ حمەئەمین لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،   ‌‎دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان شپرزوپەرتەوازەیە، بۆشاییەکی گەورە لەنێوان خەڵک و دەسەڵات لەلایەک و لایەنە سیاسییەکان لەلایەکی ترەوە دروستبوە، بەجۆرێک دۆستەکانی میللەتەکەشمان لێمان بێزاربوون و بۆیان دەرکەوتوە ئەم سەرکردانەی ئێستا زۆر بچوک بیردەکەنەوە لەبەر لوتی خۆیان زیاتر نابینن، هەردوو لایەنی خاوەن هێز و پارە پارتی و یەکێتی بەئەقڵیەتی کۆمپانیا و بەرژەوەندی زۆر تایبەتی کاردەکەن هەموو دامەزراوەکانی هەرێمیان نابوت کردوە و لە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆیان دایانبڕیون .
ناوبراو وتیشی، ‎لەئاستی عێراقیشدا بەسەر دووبەرەی تەواو ناکۆک بەیەکدا دابەشبون کە بەزیانی خەڵکو قەوارەی هەرێمە ،‎هەڵبژاردن کە بەشی زۆری ڵک بڕوای پێ نەماوە ئەوەش لەکاتی خۆیدا ناکەن ،‎بۆیە ئاسۆی ئایندەی هەرێمەکەو قەوارەکە زۆرنادیارە و ئۆباڵی هەر پێشهاتێکیش لەئەستۆی پارتی و یەکێتییە،‎لایەنەکانی تریش تاوانبارن
‎هەر بەڕاستی عێراق و هەرێمیش ئەزمەی سەرکردەی نیشتمانی هەیە.
ئامادەکردنی-  کامەران  کەریم