گرینگترین شوێنی گەشتیاری ئیتالیا ڕوو لە ویشک بوونە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ ئیتاڵیا وشکساڵی


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  دەریاچەی گاردا گرینگترین شوێنی گەشتیاری لە وڵاتی ئیتالیا ڕوو لە ویشک بوون دەکات.

دەریاچەی گاردا یەکێک لە گرینگترین شوێنەکانی گەشتیاری لە وڵاتی ئیتالیا، ئەمساڵ لەگەڵ ویشکە ساڵیدا مل‌ملانێ کرد. گەشتیارانێک کە بۆ گەشتیاری سەردانی ئەو ناوچەیانە کردووە، ڕووبەڕووی دیمەنگەلێکی زۆر جیاواز لەچاو ساڵی ڕابردوو بوونەتەوە. هەموو گاشە بەرد و دوڕگەکانی ئەو ئاقار و دەور و بەرە بە هۆی پاشەگزی ئاوەوە کەوتوونەتە دەرەوە و لە ژێر ناو سەریان هەڵهێناوە.

ئەنازەی بارینی بەفر و باران لە باکووری وڵاتی ئیتالییا ئەمساڵ تا نزیکەی ٧٠٪ دابەزیوە و ئەمەش بووتە هۆی وشک بوونی ڕووبارەکان و هەروەها کەریگەری خراپی بووە لەسەر کاری جووتیاری و کشت و کاڵ و پیشەسازی.

کەم بوونەوەی ئاوی درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتە بە هۆی وشکە ساڵی، ملیاردها یورو زیان و زەرەری بۆ جووتیاران وەبار هێنا. پێویستە لێرەش ئاماژە بەوە بکرێت زۆربەی لە وڵاتە ئەورووپییەکان هاوینی ئەمساڵ ئاوی کەمتریان سەبارەت بە ساڵانی پێشوو بەکارهێنا.