پشکنینێک 50 جۆری شێرپەنجە پێش دەرکەوتنی نیشانەکان دەستنیشان دەکات

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە شێرپەنجە پشکنین تەندروستئ


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانایانی بەریتانیا پشکنینێکی نوێ خوێنیان دۆزیوەتەوە کە توانای دەستنیشانکردنی  50  جۆر لە شێرپەنجەی هەیە پێش لەوەی نیشانە و هێماکانی دەرکەوێ.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی"دەیلی مەیل" (دووشەمە 2022,8,22)، خزمەتگوزاری تەندروستیی نیشتمانیی لە بەریتانیا یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر ئەو پشکنینە لە جیهاندا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی پشکنینەکە ئەوەیە کە 50 جۆر شێرپەنجە دەستنیشان بکرێت پێش لەوەی کە نیشانەکانیان لەسەر جەستە و لەشی مرۆڤ دیاری بدات.
هەرچەندە تاکوو ئێستا کارەکە هێچ ئەنجامێکی نەبووە، بەڵام توێژەران بەوەی گەشبینن کەمئەو پشکنینە توانایەکی گەورەی هەیە و پێیان وایە دەتوانێت ڕێگری بکات لە 10%ی مردن بە شێرپەنجە.
ساڵانە لە بەریتانیا تەنها نەخوشینی شێرپەنجە نزیکەی 167 هەزار کەس دەکوژێت کە بە تێکڕا ڕۆژانە 467 کەس لەناو دەبات.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەو تاقیکردنەوەیە کە ناوی"Holy Grail"ی لێنراوە، دەتوانێت ساڵانە لە بەریتانیا 16 هەزار کەس لە مردن ڕزگار بکات.