دەرکەوتنی شوێنپێی دایناسۆڕ بەهۆی ڕوودانی وشکەساڵییەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە دایناسۆر وشکەساڵی کوردستان ئەمریکا ئاژەڵ


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وشکە ساڵی شوێنپێی دایناسۆڕێکی لە بنی ڕووباری ئەمریکا دەرخست کە تەمەنی بۆ ١١٣ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا.

دەرکەوتنی شوێنپێی ئەو دایناسۆڕە بە هۆی وشک بوونی ئاوی ڕووبارێکەوە بووە لە ویلایەتی تەکساس کە ناوچەکە بە پارکی دۆڵی دایناسۆڕەکان ناسراوە و شوێنەواری زۆری لە دایناسۆڕەکانی لێیە.

"ستیڤانی سالیناس گارسیا" بەرپرسی باخچەی ئاژەڵان و گیانەوەرە وشکانییەکان لە تەکساس ئاشکرایکردووە، وشکە ساڵی وەرزی هاوین ئەو ڕووبارەی تەکساسی لە زۆر شوێن بەتەواوی وشک کردووە و ئەوەش وای کردووە شوێنپێی ئەو دایناسۆڕە دەربکەوێت. ناوبراو باسی لەوەش کردووە ئەو دایناسۆڕەی شوێنپێیەکەی دۆزراوەتەوە دایناسۆڕێکی گۆشتخۆرە و درێژی ملی دەگاتە ١٨ مەتر و کێشەکەی ٤٤ تۆن دەبێت.

هەروەها "جێف دافیس" یەکێک لە بەرپرسەکانی پارکی دۆڵی دایناسۆڕەکان ئاشکرای کردووە، شوێنپێی ئەو دایناسۆڕەی کە دۆزراوەتەوە ٣٥ مەتر دەبێت و تا ئێستا ٦٠ شوێنپێی بەدەرکەوتووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو دایناسۆڕە ١٤٠ شوێن پێی لە دوای خۆی جێهێشتبێت.