هاوڵاتیەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەفیشەک کوژرا
(0) /
زایەڵە - هاوڵاتیەک لە قەزای کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەفیشەک کوژرا.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی وت ، یوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەمە لەقەزای کفری هاوڵاتیەک بەناوی (سەهێڵ خورشید عزیز) لەدایکبووی 1960 پیشە فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراو کوژرا .
وتیشی، لەئێستادا پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکوڵینەوە کردوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: