پارەیەکی زۆر لە بەغدادەوە گەیشتە هەرێم
(0) /
زایەڵە - شاندێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به شایسته‌ی دارایی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق كۆبوونه‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ی ماوه له شایسته‌ی دارایی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014 و 2015 و 2016)، له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق گفتوگۆمان كرد و پێی راگه‌یاندین، بڕیاری خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه دراوه و ته‌نیا میكانیزمی خه‌رجكردنی ماوه و وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌زووترین كات ئه‌و كاره‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه، پێشتر نیوه‌ی بڕی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014 و 2015 و 2016) خه‌رجكراوه. ئه‌و بڕه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا ماوه‌ته‌وه بریتییه له 309 ملیار دینار و بڕیاری خه‌رجكردنی دراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: