1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / اقتصادی


Aug 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، عمیدی ماف پەروەر  محەمەد تاهیر ڕەشید سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەردانی مەرزی باشماخ کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لەلایەن بەڕێز دکتۆر ئیسماعیل ئەحمەدی قایمقامی مەریوان و عەبدولمەلکی  بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ دیوی ئێران پێشوازیان لێ کراو کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.

مەبەستی کۆبوونەوەکە بەدواداچوون بۆ ئامادەکاریەکانی پێشوازی کردن لەزیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن (ع) و هەڵسەنگاندنی ئەو ڕێکارانەی کە ئەنجام دەدرێن و کارکردن بەهەم ئاهەنگی و چارەسەرکردنی هەر ئاستەنگێک کە بێتە پێش و پارستنی ئارامی و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان و هۆکارەکانی گواستنەوە بۆ زیارەتکاران و لایەنی ئێران سوپاس و دەست خۆشیان کرد لە سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای باشماخ و سەرجەم بەڕێوەبەرولێپرسراوی فەرمانگەپەیوەندیدارەکانی مەرزی باشماخ هەرێمی کوردستان کە سەرجەم ئامادەکاریەکانیان جێگەی ئومێد و دڵ خۆشیە و سەرجەم کارەکان لەپێناو پێشخسنی بواری گەشتیاری و ئابووری بازرگانیە و پێشنیار کرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت لەنێوان هەردوو مەرزدا .

ئامادەبووانی کۆبوونەوە مەرزی باشماخ دیوی هەرێمی کوردستان  شاخەوان ئەبوبەکر  بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ و نقیب  ئەنوەر عومەر  لێپرسراوی بنکەی نشینگەی باشماخ  و لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایش و شێخ هادی  بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕەزگە مەرزی باشماخ کۆماری ئیسلامی ئێران فەرید حق پەنا  بەڕێوەبەری گومرگ  و زارعی  لێپرسراوی نشینگە  و هۆشەنگ نەزەری  پاسەوانی سنور و بەئامادەبوونی  حسێن حەسەن نوێنەری عیلاقاتی یەکێتی نیشمانی کوردستان لە شاری مەریوان  .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم