یەکەم ڕووکێک کە لەسەر ئەستێرەی بارام دەچێندرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ ڕووەک ئەستێرە


Sep 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – لێزانان لەو باوەڕەدان کە پاش تێپەڕ بوون لەو هەموو کێشە و گرفتانە بۆ گەیشتن بە ئەستێرەی بارام و پێکهێنانی بارودۆخێکی بەردەوام بەو ئاکامە گەیشتن کە یەکەم ڕووەکێک کە لەسەر ئەو ئەستێرەیە سەوز دەبێت رووەکی وێنجەیە.
گرینگترین بەشی پێکهێنانی ژیانێکی بەردەوام لە سەر ئەستێرەی بارام چاندنی بەرهەمگەلی خۆراکییە بەڵام بەڕێوە بردنی ئەم کارە، کارێکی ئاسایی نییە چونکە ئاستی ئەستێرەی بارام پڕە لە خوێ و ماکی کانزایی کە بۆ مانەوە و گەشە سەندنی ڕووەک شوێنێکی لەبار نییە، لێکۆڵینەوەگەلێک کە لەم دواییانە بەڕێوە چووە ئاشکرای کردووە کە وێنجە یەکەم گیایەکە کە دەتوانێت لەسەر ئەو ئەستێرەیە بەرهەم بێت.
لەم توێژینەوەیەدا لێزانان خاکێکیان وەکوو خاکی ئەستێرەی بارام شناسایی کردووە و دانەوێڵەگەلی جۆراوجۆریان لەسەری تاقی کردۆتەوە، لەم خاکە کە ڕێک وەکوو خاکی ئەستێرەی بارامە و هەموو تایبەتمەندییەکانی خاکی ئەو ئەستێرەیە لەبەر دەگرێت لە وێنجە وەکوو کووت کەڵک وەرگیرا و دەرکەوت کە سێ جۆر گیای شەڵغەم و کاهو و ترپ بێ ئەوەی پێویستیان بە ئاو هەبێت بە ئاسانی لەو خاکەدا سەوز دەبن و گەشە دەکەن.