جەوهەری تایبەت بە خاڵکوتان هەڵگری ماکی شێرپەنجە هێنەرە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە خاڵ کوتان شێرپەنجە تەندروستی


Sep 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – توێژەران دەڵێن جەوهەرگەلی تایبەت بە خاڵکوتان ماکی کیمیایی زیاندەر لەبەر دەگرن کە زۆر زیاندەرە بۆ لەشی مرۆڤ. توێژەران نزیکەی ١٠٠ جۆر جەوهەری تایبەت بە خاڵکوتانیان خستۆتە بەر لێکدانەوە و تێگەیشتن ماکی کیمیایی کە لە نێویاندا بوونی هەیە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجە لە لەشی مرۆڤدا.
ئەم توێژینەوەیە لە زانستگای بینگهمتون ئەنجام دراوە و پیشانی داوە زۆربەی لە ماکی کیمیاییەک کە ئەم جۆرە جەوهەرانەیان پێک هێناوە، نێویان دەنێو پێرستی ماکی پێکهێنەری ئەو جەوهەرانەدا بوونی نییە. جان سویرک توێژەری یەکەمی ئەم پڕۆژەیە لەم بارەوە دەڵێت، لە پێشا ئەم توێژینەوە لەسەر چۆنیەتی سڕینەوەی خاڵ بە پێی لەیزر بووە پاشان تێگەیشتین تێک ئاڵاوێ کە لەنێو جەوهەرگەلی خاڵکووبیدا بوونی هەیە ئەوەندە ناسراوە نییە هەر بۆیە دەستیان کرد بە لێکدانەوەی ماکی سەرەکی پێکهێنەری ئەو جۆرە جەوهەرانە. چونکە کار و ڕەوتی خاڵکوتان دەچێتە نێو کارگەلی جوانکاری ئەدی پێویست بە ئەرێ لێدانی ڕێکخراوەی خۆراک و دەوای ئەمریکا ناکات هەر ئەم هۆکارەش بۆتە هۆی ئەوەی کە نێوی ماکی پێکهێنەری ئەو جەوهەرانە لەنێو پێرستیدا نەبێت.
زۆربەی ئەو کەسانەی کە کاری خاڵکوتان ئەنجام ئەدەن ئاگاداری ئەم بابەتە نین. لە لێکدانەوەی ئەم جەوهەرانەدا دەرکەوتووە زۆربەیان ڕەنگی ئازوو لەبەر دەگرن کە دەچێتە نێو ڕەنگ‌گەلی پارێزراو و مەترسیدار و ئەم جۆرە ڕەنگانە کاتێ ڕووبەڕووی تیشکی ژووربەنەوش دەبنەوە دەگۆڕنەوە بە خانەگەلی شێرپەنجە.