زیانە کوشندەکانی کەمخەوی

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ کەمخەوی جەڵتەی مێشک


Sep 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی بێرکلی ئەمریکی ئەنجامدراوە باس لە کاریگەرییەکانی کەمخەوی دەکات لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤەکان.
لەم توێژینەوەیەدا هاتووە بە هۆی کەمخەوی ئەگەری هەیە مرۆڤەکان کەمتر بەخشەندە بن بۆ کەسانی دەوروبەریان و هەروها کاریگەرە لەسەر هەست و سۆزی مرۆڤەکان.
.کاریگەریەکانی کەمخەوی لەسەر جەستە و لەشی مرۆڤ بریتییە لە:
١ – جەڵتەی مێشک
٢-  گورمتەی ئاسم
٣ – شڵەژاوی و ناهێمنی
٤ – لاوازبوونی کۆئەندامی پارێزەری لەش
٥ – زیاد بوونەوەی کێشی لەش
٦ – نەخۆشینی شەکرە
٧ – گوشاری خوێن و نەخۆشینەکانی دڵ
.کاریگەری کەمخەوی لەسەر دەروونی مرۆڤەوە بریتییە لە:
١ – تووش بوون بە خەمۆکی
٢ – دلەڕاوکێ
٣ – سەرلێشێواوی و ناهومێدی