سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغداد بۆ زایەڵە: ئێمە حەزمان لە ئیستیقراری عێراقە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ڤیان سەبری عێراق ئیستقرار


Sep 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لایەنەکەی حەزیان لە ئیستیقراری عێراقە.

ڤیان  سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی  لە بەغداد لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لەعێراق ئاڵۆزە، پێویستە ماڵی شیعە هەموویان ڕێک بکەون لەسەر ئالیەتێک، وادیارە تاوەکو ئێستا گفتوگۆ لەوبارەیەوە نیە، هیچ شتێک بۆگفتوگۆ دیار نیە، گرنگە هەموو لایەک لەسەر سیغەیەک ڕێک بکەون، ئێمە دەڵێن دەبێت لەبەرژەوەندی گشتی خەڵکی عێراق بێت .

ناوبراو وتیشی، ئێستا بابەتەکە لە نێو ماڵی  شیعەیە، دادگای ئیتیحادی بڕیاریدا تا چوارشەممە بڕیار بدات تا ئێستا دوای خستووە بابەتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، ئێمە حەزمان لە جێگیری عێراقە، هەرچەندە  ململانێ باش نیە، بەڵام دەرئەنجام هەردەبێت بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکرێت.

وتووێژ- کامەران  کەریم