چیرۆکی هەواڵگری چین

(0) / / جهان / زایەڵە چین شوان جاف


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان  جاف شرۆڤەکاری  سیاسی  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،   چین یەکێکە لەو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، خاوەنی ڕووبەرێکی فراوانە کە بە ٦٫٩ملیۆن کم٢ دەخەمڵێنرێت هەروەها ژمارەی دانیشتوانی ١٫٤١ ملیار کەسە کە دەکاتە ١/٦ یەک لەسەر شەشی کۆی دانیشتوای جیهان، بەهێزی ئەم ووڵاتە و یەکگرتووی دەگەڕێتەوە بۆ بونی زمانێکی هاوبەش بەناوی (ماندارین) کە لەسەرتاسەری چین گفتوگۆ و نوسینی پێ ئەنجام دەدرێت، چین خاوەنی سوپایەکی بەهێزە کە لە ٢٫٢ ملیۆن سەرباز پێکدێت ، وە خاوەنی ئابووریەکی بەهێزە بە جۆرێک بەرهەمی هەناردە کراوی بۆ بازاڕەکانی جیهان بە ٢٫٢ ترلیۆن دۆلار ساڵانە دەخەمڵێنرێت.
چیرۆکی هەواڵگری چین؛
وتیشی،  سەرەتایی هەواڵگری چین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (٦٢٥) زاینی  بۆیەکەمجار ئیمپراتۆر (وۆچاو) گروپێکی چاودێری دامەزراند بەسەر کاروباری دەوڵەتەکەیەوە بۆ چاودێری جموجوڵە سەربازی و ئابووری و دیبلۆماسیەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئیمپراتۆریەتەکەیەوە، پاشان (سون تزو) کە بە باوکی هونەری جەنگی و هێڵکاری سەربازی دادەنرێت ڕۆشنبیری سیخوڕی لەناو هاوڵاتیانی چیندا بڵاو کردەوە بۆ زیاتر پارێزگاری لە ئیمپراتۆریەتی چین. دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری نوێی چین لە دوای دروست بوونی حزبی شوعی چینی ناسراوبە (کۆمینتانت) دامەزرا، کە بەشێک دروستکرا بەناو (لێکۆڵینەوەی تایبەت) لەسەر دەستی یەکەم سەرۆکی شوعیەکان بەناوی (شیان کای شێک) لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری شەنگەهای، دواجار شەنگەهای بووە پایتەختی هەواڵگری باشوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، لە کۆتای بیستەکان و سەرەتای سیەکانی سەدەی ڕابردوو کەسێک لە دەزگای هەواڵگری ڕووسی ڕاهێنانی هەواڵگری خوێند بوویە  ئەستێرەی هەواڵگری چینیەکان بەناوی ( کانگ شینگ) کە بە مرۆڤە ترسناکەکە ناوبانگی دەرکرد لە ڕێگەی پیلان و تاکتیکەکانیەوە توانی جەڵەوی هەواڵگری چین بگرێتە دەست و ببێتە جێگەی سەرۆک (ماوسیتۆنگ) کە هەندێ جار بە مرۆڤە وەحشیەکە ناو دەبرا، کە دژی نەیارانی شوعیەت زەبر و زەنگی بەکار دەهێنا.
ڕونیشیکردەوە، لە ساڵی ١٩٤٩ هەواڵگری چینی بوو بە (وەزارەتی ئاسایشی گشتی) و کارەکانی گۆڕا بۆ:
١- چاودێری کردنی ناوخۆی دەوڵەت.
٢- چاودێری کردنی کەسانی بێگانە و سیاسی داواکراو لەناوەوە و دەرەوە.
لە ساڵی ١٩٥٥ (هەواڵگری دەرەوەی، لێکۆڵینەوەی ناوەندی) کرانەوە بۆ چاودێری وڵاتان. پاشان (دنگ شیاو سینگ) لە کۆتای حەفتاکان بوویە سەرۆکی کۆماری چینی میللی گۆڕانکاری بەرچاوی لە هەواڵگری چینی دا ئەنجام دا کە:
١- فەرمانبەر و کارمەندانی باڵوێزخانەکان کران بە ئەفسەری هەواڵگری.
٢- هەواڵگری خزانە ناو ڕاگەیاندنەکان لەناوخۆ و دەرەوە.
٣- پیاوانی سەرمایەداری ناچارکرد کار بۆ هەواڵگری دەوڵەت بکەن.
٤- ستراتیجی هەواڵگری چینی گۆڕی و دروشمی (اخفاء السطوع و تغذیە الغموض)هەروەها (دنگ) لە ساڵی ١٩٨٣ (وەزارەتی ئاسایشی نەتەوەی) دامەزراند و هەردوو دامەزراوەی (یەکەکانی سیخوڕی) و (بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی ناوەندی) خستەر سەر ئەم وەزارەتە پاشان (دەزگای هەواڵگری مەدەنی چینی) دامەزراند کە ڕێگە دەدات بە هەموو چینیەک زانیاری بداتە هەواڵگری دەوڵەت ڕاستەوخۆ و بێ ترس.
گرنگترین کارەکانی (دەزای هەواڵگری مەدەنی چینی):
١- چاودێری کردنی کەسانی سیاسی و چالاکەوانی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوە.
٢- چاودێری کردنی ئەفسەرانی سوپا و هەوڵگری لە ناوخۆ و دەرەوە.
٣- چاودێری کردنی ئەو کەسایەتی و لایەنانەی دژی چین کاردەکەن لە ناوخۆ و دەرەوە.
٤- کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنە تەکنەلۆژیەکان لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا و گواستنەوەیان بۆ چین.
٥- ئەم دەزگایە هێزێکی تایبەتی سەربازی و ئۆپراسیۆنی هەیە کە چاودێری کارمەندان و ئەفسەرانی ئەم دامەزراوە دەکات و ڕاستەوخۆ فەرمان لە سەرۆکی حزبی شوعی چینی وەردەگرن.
هێمای بەوەشکرد،  ئەم دەزگایە (٥٠٪ - ٧٠٪) زانیاریەکانی لە دەرەوەی ووڵات لە (کەسانی ئەکادیمی و توژەرانی زانستی، ڕاگەیاندن کارەکان و سەربەخۆکان، کۆمپانیاکان، کچانی یانەکانی شەوانە و خدامەکان) وەردەگرێت، هەروەها چەند دامەزراوەی دیکە بە ناڕاستەوخۆ کار بۆ هەواڵگری چینی دەکەن وەک سەرچاوەی زانیاری ئەوانیش:
١- (بەڕێوەبەرایتی بەرگری نیشتمانی بۆ کاروباری زانست و تەکنەلۆژیا و پیشەسازی) ناسراوە بە (ساستیندا).
٢- (دامەزراوەی هەواڵی چینی) ناسراو بە (شینخوا) کە لەڕێگەی میدیاکارانەوە زانیاری کۆدەکاتەوە لەسەرتاسەری جیهان.
٣- (مکتەبی کاروباری چین پشتی دەریاکان بۆ چاودێری کۆمەڵگەی چینی لە دەرەوەی ووڵات) کە چاودێری هەموو کەسێکی چینی دەکات لە دەرەوەی ووڵاتی چین.
٤- (وەزارەتی فێرکردن بۆ قوتابیانی چینی لە دەرەوەی ووڵات)، ئەم دامەزراوە زانیاری لە زانکۆ و کۆمپانیاکان کۆدەکاتەوە لە ڕێگەی ئەو قوتابیانەی دەخوێنن لە دەرەوەی ووڵات.
٥- (دامەزراوەی ژنان لە یانەی شەوانە و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری لە دەرەوەی ووڵات)، کۆکردنەوەی زانیاریە لە یانە و باڕ و قومارخانەکان لەسەر کەسانی سیاسی و سەربازی و هەواڵگری و بزنسمان و کۆنترۆڵ کردنیان بۆ کاری سیخوڕی بەم کەسانە دەوترێت (گوانسکی).شایانی باسە (١٥٠ هەزار)کۆمپانیا لە هەموو بوارە جیاجیاکان دروست کراوە کە دەزگای هەواڵگری چینی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیان دەکات بە تایبەت لە بوارەکانی (بۆشایی ئاسمان، بەرگری کردن و سوپا، تەکنەلۆژیا، پەیمانگا و ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، ئابووری ) ڕاستەوخۆ لیژنەی باڵای حزبی شوعی چینی چاودێریان دەکات.
وتووێژ- کامەران  کەریم