گەشتە دواخراوەکەی ناسا بەرەو خولگەی مانگ ئەنجامدەدرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / ناسا ئارتێمیس خولگەی مانگ ئەمریکا


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ گەشتە دواخراوەکەی ناسا بەرەو خولگەی مانگ هەڵبدرێت. لە ئەگەری هەر کێشەیەکی تەکنیکی، گەشتەکە بۆ رۆژی دووشەممە دوادەخرێت.
ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەمریكی (ناسا) ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی ئەمڕۆ مووشەكە نوێیەكەی بەرەو مانگ هەڵبدات، پاش چاكسازیكردن لە دزەكردنی سوتەمەنی و كاركردن لەسەر هەستەوەری بزوێنەر كە بووەهۆی شكستپێهێنانی هەوڵی یەكەم.
ئەمڕۆ وادەی هەڵدانی کەشتیی ئارتێمیس یەکی ناسایە بەرەو بۆشایی ئاسمان و لەوێشەوە بەرەو خولگەی مانگ.
گەشتی دەستپێكی مووشەكەكە، كە بەهێزترینی تا ئێستای ناسایە و درێژییەكەی 322 پێ (98 مەترە)، لەكاتێكی درەنگی دووشەممەی ڕابردوودا دواكەوت.
رۆژی هەینی، 2ـی ئەیلوولی 2022، بیڵ نێڵسن، بەڕێوبەری ناسا رایگەیاند، سەرکەشی ناکەن و ئەگەر بزانن رۆژی 3ی ئەیلوولیش گونجاو نییە یانیش کێشەیەکی تەکنیکی دێتە پێشەوە، گەشتەکە دوادەخەن.
ئارتێمیس لە سەنتەری کەنەدی بۆ بۆشایی ئاسمان لە کەناراوەکانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا هەڵدەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی فلۆریدا دەیان هەزار کەس و لە تەواوی جیهانیشدا ملیۆنان کەس بینەری ساتی دەستپێکردنی گەشتەکەی ناسا بن.