برینداربوونی دووکەس بە هۆی شەڕەتەقە له ‌سنوری رانیه‌

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە ڕانیە


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - له‌ سنوری قه‌زای رانیە، شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون و حەوت کەسیش دەستگیرکراون.

روداوه‌كه‌ درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی سەرکەپکان رویداوه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرای کرد "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان ئاگادارکرانەوە، لە رووداوێکی شەڕکردن  لە گوندی دەڵاڵان-ی سەربە ناحیەی سەرکەپکان لەنێوان دوو بنەماڵەدا دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوبەشی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و ئاسایشی سەرکەپکان گەیشتنە شوێنی رووداو، توانرا رووداوەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، دەرکەوت لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس برینداربوون بە ناوەکانی (ئ. م. م) و (ن. ع. م) لە ڕەگەزی نێر، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا و خۆشبەختانە برینی بریندارەکان سوکە".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 413 حەوت کەس لە هەردوو بنەماڵە راگیراون لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.