دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی ساخکردنەوەی دراوی ساختە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دراوی ساختە تۆمەتبار کۆمەڵایەتی


Sep 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوو تۆمەتبار لە چەمچەماڵ بەتۆمەتی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران .
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی کە مامەڵە بەدراوی ساختەوە دەکەن لەبازاڕدا  بەکاریدێنن، لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاری وردوو، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە ، تۆمەتبارێک بەناوی (س ، ھ ، م ) لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا .
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بڕێک لە دراوی ساختەی پێبوە لە جۆری  (١٠٠) دۆلاری ئەمریکی پاش پشکنینی ماڵەکەی بڕێکی دیکەی دۆلاری ئەمریکی ساختە دەستیبەسەردا گیرا  .
هەرلەدرێژەی ئۆپراسیۆنەکەدا تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ف ، ع ، ح ) بەهەمان تۆمەت لەچەمچەماڵ دەستگیرکرا  .
لەکاتی لێکۆڵینەوەو پشکنینی مۆبایلی تۆمەتبار (س ، ھ ، م ) چەندین وێنەو ڤیدۆو مەسجی تێدایە کەباس لەئاڵوگۆڕی دراوی ساختەو مامەڵەکردن بەچەکەوە دەکات .
هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادان ڕاگیران .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم