کەوتەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا هەرێمی کوردستان


Sep 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، کاژێر 23:45 خولەکی شەوی یەکشەممە 4ی ئەیلوولی 2022 هێلیکۆپتەرێکی جۆری سیکۆرسکی کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ لە ئەرکدابوو، ناچاربووە "نیشتنەوەی سەخت" بکات و کەوتووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئاماژەی بەوەشدا، هێلیکۆپتەرەکە بە هۆی گرفتی تەکنیکی کەوتووەتەخوارەوە.
 لە هەشت سەربازی سەرنشینی فڕۆکەکە، حەوتیان رزگار کراون و سەربازێکیش بێسەروشوێنە.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەو سەربازانەی رزگارکراون تەندروستییان باشە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سەربازە بێسەروشوێنەکە بەردەوامن.