پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامێکی هەولێر
(0) /
زایەڵە - پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
درێژی پرۆژەكە (1200)مەترە و لە شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێ دەکات تا شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر درێژ دەبێتەوە. ئەم پرۆژەیە گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: