قائیمقامیه‌تی سلێمانی گازینۆی ره‌وه‌ند داده‌خات
(0) /
زایەڵە - به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گازینۆی ره‌وه‌ند داده‌خات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەن شوێنەکان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و خوار (18) ساڵ بکات بۆ شوێنەکانیان، بەپێچەوانەوە له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی گازینۆی ره‌وه‌ند، له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: