لە سلێمانی  پیتزا هۆت داده‌خرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پیتزا هات سلیمانی کۆمەڵایەتی یەندروستی


Sep 08, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج وڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خوارده‌مه‌نی خێرای پیتزا هۆت لە كوردستی دادەخات.
لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتوە، پیتزاهۆت پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نییە، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم