هۆشدرای لەبارەی بەرزبونەوەی نەزۆکی دەدرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی هۆشداری له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژەی نەزۆکی لە سلێمانی بە رێژەیەکی بەرچاو ده‌دات و هۆكاره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه، خه‌ڵكێكی زۆر له سلێمانی تووشی نه‌زۆكی پێشوه‌خت واته ئه‌و خێزانانه‌ی پێش مناڵبوون منداڵییان نابێت و پاشوه‌خت واته ئه‌و خێزانانه‌ی دوای منداڵبوون ناتوانن منداڵی دیكه‌یان ببێت بوون و رێژه‌كه به به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه .
وتیشی، هۆکاری زۆربوونی رێژەی نەزۆکی لە سلێمانی بۆ کێشەی دەروونی دانیشتوانەکەی دەگەڕێتەوە و لەدایکبوونه‌كانی ئێستا بە نەشتەرگەری زیاتر ده‌كرێت بەشێوەیەک گەیشتووەتە 34%، لە کاتێکدایە بەپێی بنەماکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهان دەبێت رێژەی لەدایکبوون 25% زیاتر نەبێت .
ئامادەکردنی-کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: