شاژنە ئێلیزابێزی دووەم کۆچی دوایی کرد

(0) / / جهان / زایەڵە شاژن ئێلیزابێزی دووەم


Sep 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاژنە ئێلیزابێزی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و چارلسی کوڕی بووە پاشای وڵات.

 کۆشکی بەکینگهام، کۆشکی شاهانەی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-9-2022 بڵاویکردەوە، شاژنە ئێلیزابێزی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا و دوای 70 ساڵ مانەوە لەو پۆستەدا، کۆچی دوایی کرد.

 راستەوخۆ دوای مەرگی شاژنە ئێلیزابێز، چارلسی کوڕی کە تەمەنی 73 ساڵە، بووە پاشای بەریتانیا.

 شاژنە ئێلیزابێز زۆرترین ساڵ لە مێژووی شاهانەی بەریتانیا لە پۆستەکەدا بوو؛ ماوەیەک بوو باری تەندروستیی جێگیر نەبوو.