کادیرێکی یەکێتی نیشتیمانی بۆ زایەڵە: یەکێتی گفتوگۆی ڕەت نەکردۆتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە یکیتی پارتی ئازاد ئیبراهیم


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – کادیرێکی یەکێتی نیشتیمانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا لەگەڵ پارتی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکێتی گفتوگۆی ڕەت نەکردۆتەوە.

ئازاد  ئیبراهیم  ئەحمەد  کادیری  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،  تاکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر سەرۆک کۆمار و  بابەتێکی لەم شێوەیە نەکراوە، لە داهاتوودا هەرچی ڕووبدات، بێگومان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسۆنگەی بەهێزبوونی وتاری کوردی و یەکڕێزی لایەنەکانەوە لە بەغداد بڕیار دەدات. بەڵام یەکێتی گفتوگۆ و ڕێککەوتنی ڕەت نەکردۆتەوە، وەک چۆن یەکێتی پێداگریشە لەسەر ئەو مافەی خۆیی و پۆستی سەرۆککۆمار بە پشکی خۆی دەزانێت.

وتیشی، دەنگۆی دوورخستنەوەی هەڤاڵ د.بەرهەم ساڵح لەمێژە هەیە، ئەمە هەندێکجار بۆ خۆشکردنی بازاڕی سیاسی و هەندێکجاریش بۆ بازاڕی میدیایە. سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی بە ئاشکرا ئەوەیان وتووە کە کاندیدی یەکێتی تەنها هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵحە. ڕێککەوتنیش بۆ گۆڕینی شتێکی ئەوەندە بچووک نابێت لەمیدیا و شەقامی کوردی و عێراقی بشاردرێتەوە.

ڕونیشیکردەوە،  لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێی ستراتیژی. شتێکی وەها بەڕوونی نەوتراوە، یان هێشتا هیچ شتێکی وەها بە ئێمەی میدیاکار و هەڤاڵانی یەکێتی نەگەشتووە.وەک یەکێتی هەمیشە ئامادەی ڕێککەوتنێکین کە خزمەت بە کورد و کوردستان بکات، ئەمە نەک لەگەڵ پارتی بەڵکو لەگەڵ هەر هێزێکی ناوخۆیی یان دەرەکیش بێت. بۆیە ڕێککەوتنی ستراتیژی مادام لەقۆناغێکدا خزمەتی بەکورد کردووە، دەمەزەردکردنەوەشی لە دیدی یەکێتییەوە هەر بۆئەوەیە بچێتە خزمەت کورد و کوردستانەوە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم