تاران گەمارۆخستنەسەر وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ئیدانە دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە گەمارۆ ناسر کەنعانی ئێران ئالبانی ئەمریکا


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەبارەی گەمارۆخستنەسەر وەزرات و وەزیری ئیتڵاعاتی ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە کرد.
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناسر کەنعامی وتەبێژی وەزارەت، جەختی کرد؛ تۆمەتی نوێ و گەمارۆی نایاسایی پێشووتری ئەمریکا دژی وەزارەتی ئیتڵاعات، قەت نابێتە لەمپەر لە بەردەم دابین کردنی ئەمن و ئاسایشی وڵات و خەڵکی ئێران.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: تۆمەتی بێ بنەمای حکومەتی ئالبانی بە کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیاری دەسبەجێی واشنتۆن بۆ دووبارەگەمارۆخستنەسەر وەزارەت و وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەرخەری ئەوەیە کە سیناریستی ئەم پیلانە، نەک حکومەتی ئالبانی بەڵکوو، ئەمریکایە و تیرانا قوربانی پیلانگێڕیی ئەمریکا دژی تارانە.
کەنعانی وتیشی: ئەمریکا بە ساڵانە میوانداریی لە تاقمێکی تیرۆریستی سەپاندۆتەسەر گەل و حکومەتی ئالبانی و وێڕای پشیگیریی هەمەلایەنە لەو تاقمە، بە کاری دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی تیرۆر دژی گەل و حکومەتی ئێران.
وتیشی: میوانداریی لە تاقمێکی تیرۆریستی و پشتیوانیی ئەمریکا لەو تاقمە کە دەستیان بە خوێنی ١٧ هەزار بەرپرسی و هاوڵاتی ئێرانی سوورە، سەلمێنەری پشتگیریی لە تیرۆر دژی گەلی ئێرانە.
ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، وەزیر و وەزارتی ئیتڵاعاتی ئێرانی بە تۆمەتی پێوەندیی بە هێرشی ئەلەکترۆنی بۆ سەر ژێرخانی ئینتەرنەتیی ئالبانی، خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.