دەستگیرکردنی کەسێک بە هۆی هەڕەشەکردن لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گەرمیان کوردستان سلێمانی


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاسایشی گەرمیان لەسەر هەڕەشەکردن لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە کەسێکی دەستگیرکرد .
ئاسایشی  گەرمیان  ڕایگەیاند، تاوانبار (  ح.ب.ع) دوای ئەوەی لەڕێگەی فەیسبووکەوە هەڕەشەی لە کچێک کردبوو، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەشی ئایتی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە  لەسەرفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان بەدواداچوون بۆ کەیسەکە کرا و بە مادەی (٢ی  خراپ بەکارهێنانی ئامێرەئەلکترۆنیەکان)
و بە بڕیاری دادوەر لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بڕیاری دەستیگرکردنی بۆ دەرچوو … پاش دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناو تۆمەتبار لە ئێستادا ڕاگیراوە .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم