وەزیری ناوخۆی ئێران سەدانی مەرزی باشماخی کرد+ وێنە
(0) /
زایەڵە - وەزیری ناوخۆی ئێران سەدانی مەرزی باشماخی کرد.
د هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی شەممە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخدا هاوڕێ لەگەڵ سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی باشماخ و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان لە دەروازەی باشماخدا، پێشوازیمانکرد لە ئەحمەدی وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری کوردستان و خاتوو شیوا قاسمی پور نوێنەری شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا لە پەرلەمانی ئیران و وەفدی هاوڕێیان، کە بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی زیارەتکارانی ئێران و هەماهەنگییەکان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران سەردانی دەروازەی باشماخیان کردبوو.
وەفدەکە لە سەردانێکی مەیدانیدا زیارەتکاران و بەشە جیاجیاکانی پێشوازیکردن و بەڕێخستنیان بەسەرکردەوە و لە دیدارێکدا بەڕێزیان سوپاسی سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرێتیی و فەرمانگاکانی دەروازەی باشماخ و پارێزگاری سلێمانی و حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆو حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئاستی شایستەی پێشوازیکردن لە زیارەتکاران و هەماهەنگیی بەردەوامیان لەگەڵ پارێزگای کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تردا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: