دەستکەوتی زێڕینی سینەمای ئێران لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڤێنیز فیلم سینەمای ئێران لەیلا حاتەمی


Sep 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سینەمای ئێران و هونەرمەندانی ئەم وڵاتە دەستەکەوتی زێڕینیان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" مسۆگەر کرد.

حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی کۆنترین ڕووداوی سینەمایی جیهان بە سەرۆکایەتی "ئاڵبێرتۆ باربێڕا" Alberto Barbera ڕۆژی 31ی ئۆگۆستی 2022 بە نمایشی فیلمی سینەمایی "نۆیزی سپی" White Noise لە دەرهێنانی "نۆئا بائۆمباک" Noah Baumbach بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

فێستیڤاڵی ڤێنیز بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی پێشبڕکێی، لەوانە: "پێشبڕکێی سەرەکی"، "کورتە فیلم"، "ئاسۆکان" Orizzonti، "هەفتەی ڕخنەگران"، "گەشەکردنی ڤێنیز" و هەروەها بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ "نمایشی بەرهەمە بڵیندەکان"، "نمایشی تایبەت"، "ئاسۆکانی ئکستڕا" Orizzonti Extra، "کالێجی دوو ساڵانەی سینەما" و چەندین بەشی دیکە تاکوو ڕۆژی شەمە 10ی سێپتەمبەری 2022 لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا بە نمایشی ٢٣ فیلمی بەشداربوو درێژەی هەبوو.  

لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم خولەی فێستیڤاڵ بە کاترین دنۆ ئەکتەر و پۆل شرەیدێر دەرهێنەری ناسراو، خەڵاتی 'شێڕی زێڕین' کە خەڵاتی سەرەکیی فیستیڤاڵەکەیە پێشکەش کرا.

سینەمای ئێران بەشدارییەکی بەرچاوی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" هەبوو.

موحسن تەنابەندە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بەشی ئاسۆکانی بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی شەڕی جیهانی سێهەم لە دەرهێنانی هومەن سەیدی بەدەستهێنا.

تەنابەندە ئەم خەڵاتەی پێشکەش بە هاوسەرەکەی کرد کە لە کاتی بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا دووگیان بوو.

ئەکتەرە ئێرانییەکە هەروەها خەڵاتەکەی پێشکەش بە کۆمەڵگای کرێکاریی ئێران کرد.

هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی ئاسۆکان پێشکەش بە فیلمی  شەڕی جیهانی سێهەم  لە دەرهێنانی هومەن سەیدی کرا.

سەیدی خەڵاتەکەی پێشکەش بە گەلی ئێران کرد.

لە فیلمی شەڕی جیهانی سێهەم، موحسن تەنابەندە، نێدا جوبرەئیلی، مەهسا حێجازی، نەوید نۆسرەتی، لوتوفڵڵا سەیفی و حاتەم مەشموولی رۆڵیان بینیوە.

فیلمی سینەمایی "ورچ نییە" لە دەرهێنانی "جەعفەر پەناهی" کە بەشداریی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" کردبوو، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی داوەرانی مسۆگەر کرد.

هونەرمەندانی ئێرانی لە ڤێنیز هەروەها بەشدار بوون لە لێژنەی داوەران و لەیلا حاتەمی خانمە ئەکتەری زۆر بەناوبانگی ئەم وڵاتە ئەندامی لێژنەی داوەران بوو.

ڕۆژنامەڤانانی سینەمایی ئیتاڵیا لە پەڕاوێزی فێستیڤاڵی ڤێنیزدا خەڵاتی ساڵانەی "ژن لە سینەما"یان پێشکەش بە لەیلا حاتەمی کرد.

حاتەمی خانمە ئەکتەر و دەرھێنەری ئێرانی، کچی دەرھێنەر عەلی حاتەمی و ھاوسەری ئەکتەر؛ عەلی موسەففایە.

ناوبراو چەندان خەڵاتی فێستیڤاڵە نێوخۆیی و جیھانییەکانی بەدەست ھێناوە.