زایەڵە – کەرکوک کەوتۆتە سەر ڕێگەی ئەو زیارەتکارانی ئەربەعین کە لە سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخ هاتوونەتە خاکی عێراقەوە.

سەید مالک هاشمی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانه‌ی ئێران لە هەولێر بۆ هەواڵنێری زایەڵە ڕایگەیاند؛ پێشوازیی خەڵکی کەرکوک لە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن (ع) زۆر بەرچاو بووە.

ئاماژەی بەوەشدا خەڵکی کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانەوە میوانداریی بێ وێنەی زیارەتکارانیان کرد کە بۆ بەشداریی لە ئەربەعینی حسێنی هاتوونەتە عێراق.

وێنەکان: ئاژانسەکانی ئیسنا و بۆرنا