1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە موکب هەولێر هاشمی ئەربەعین ڕۆشنبیری


Sep 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەید مالک هاشمی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانه‌ی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر میوانداریی زیارەتکارانی حسێنی دەکات کە لە دەروازەی سنووریی تەمەرچینەوە هاتوونەتە ناو عێراق.
ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانه‌ی ئێران لە هەولێر بۆ هەواڵنێری زایەڵە، وتیشی: پاش کرانەوە سنووری تەمەرچین بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین، موکب (شوێنی مانەوە)ی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر یەکەمین شوێن بوو کە بۆ مانەوە و خزمەتگوزاریی بە زیارەتکاران دیاری کرا.
هاشمی وتیشی: موکبی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەلێر جێگەی ٤٠٠٠ هەزار زیارەتکاری هەیە و بە سێوەی فەرمیی لەلایەن نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر و ئومێد خوشناو پارێزگاری هەولێر کرایەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە مەودای نێوان شوێنی مانەوەی زیارەتکاران لە هەولێر تا سنووری تەمەرچین چوار کاژێرە.