قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئوتێل نه‌ی داده‌خات
(0) /
زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئوتێل نه‌ی داده‌خات.
له راپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تدا هاتووە، به‌هۆی پاله‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئوتێل نه‌ی له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشا داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: