بێ بەرامبەر پشکنین بۆ مناڵانی ئۆتیزم دەکرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئوتیزم هەڵەبجە ئازاد موستەفا


Sep 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ‎ئاماژە بە نوسراوی ١٨٢٧ لە ٢-٦-٢٠٢٢ وەزارەتی تەندرووستی تایبەت بە چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بە بێ بەرامبەر لە ناو نەخۆشخانەکاندا
‎ئاگاداری ھاوشاریانی ھەڵەبجە دەکەینەوە بۆ پشتگیری کردنی خانەوادەی ئەو منداڵانەی کە توشی ئۆتیزم بوون ،پێیان رادەگەیەنین کە لە نەخۆشخانەکاندا بە بێ بەرامبەر پشکنینیان بۆ دەکرێت و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان رادەسپێردرێن بە کار ئاسانی بۆیان و رانەگرتنیان وەك نەخۆشەكانی دی لە هێڵی چاوەروانیدا ئەمیش بۆ پاڵپشتی ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان ھەیە وبەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بە هەماهەنگی بەرێوبەرایەتی گشتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەم كارە ئەنجام ئەدەن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم