پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: بەدواداچوون بۆ پشکی هەرێم لە پارەی دەرمانی شێرپەنجە دەکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە شیرپەنجە کوردستان نەرمین مەعروف


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د نەرمین مەعروف غەفور  ئەندامی پەرلەمانی  عێراق بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  لە بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێری پەرلەمانی بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک رۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٢/٩/١٢، سەردانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵیمان کرد و  لەلایەن بەڕێز د. هاني العقابي وەزیری تەندروستییەوە پێشوازیمان لێکرا .
وتیشی،  مەبەستی سەرەکی سەردانەکە بەدواداچوون بوو بۆ زانینی رێکارەکانی وەزارەت لە جێبەجێکردنی بڕگەی ١٧ لە خشتەی ژمارە ب لە هاوپێچی  یاسای ئاسایشی خۆراک کە تایبەتە بە تەرخانکردنی بڕی ١٥٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە ، و پشکی نەخۆشخانەکانی هەرێم وەک نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی لەو بڕە پارەیە .
ڕونیشیکردەوە،  لەبەشێکی کەی سەردانەکە گفتوگۆکرا دەربارەی گرنگی هاریکاری نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێم و فیدڕاڵ لەبواری تەندروستی و دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆنەخۆشخانەکانی هەرێم لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ .. وە بەسوپاسەوە وەزیری تەندروستی ئامادەیی وەزارەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەو بوارە.
ئامادەکردنی-  کامەران  کەریم