جۆزپ بۆرل: دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتۆتە بنبەست

(0) / / جهان / زایەڵە بنبەست جۆزپ بۆرل ئەتۆمی ئێران ئەمریکا ئەورووپا


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جۆزپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران گەیشتۆتە بنبەست.
جۆزپ بۆرل ڕۆژی چارشەممە وتی: ترسی ئەوەم هەیە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییەی ئەمریکا و ئەو پرسانە کە هێشتا چارەسەر نەکراون، لە ئێستادا لە بنبەستدا بمێنینەوە.
شیاوی باسە ئێران و ئەمریکا وەکوو لایەنە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ماوەی چەبد حەوتەی دواییدا سەرقاڵی وەڵامدانەوە بە پێشنیاریەکانی یەکدی بۆ زیندووکردەنەوەی ڕێککەوتنەکە بە گوێرەی ڕەشنووسی کۆتایی ئامادەکراو بوون.