وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق وردەكاری بەشداریكردنی لە پێشانگای ئیفاریمی لە تاران ڕاگەیاند

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کشتوکاڵ کوردستان ئیفاریم تاران عێراق ئاو


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، وردەكاری بەشداریكردنی لە پێشانگای ئیفاریم ڕاگەیاند، كە لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو و تەئكییدی لە كردنەوەی چەندین فایلی گرنگ لەگەڵ لایەنی ئێرانی كردەوە لەوانە ئاو و كۆنتڕۆڵی سنوور و كۆنتڕۆڵی هاوردەكردن.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێشانگای كشتوكاڵی ئیفارم، كە لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، بریتی بوو لە سازدانی سیمینارێك بۆ وڵاتانی بەشداربوو، بەمەبەستی تاوتوێكردنی سەرجەمی بوارە كشتوكاڵییەكان و ئەگەری هەماهەنگی نێوان وڵاتانی بەشداربوو لەپڕۆسەی ئاڵوگۆڕی تەكنیكی و بازرگانی لەبواری بەرهەمە كشتوكاڵییەكاندا.
وتیشی: نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربوو باسیان لەگەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ كرد و تێیدا هەمووان بەتازەترین تەكنەلۆجیا لەبواری میكانیزەكردن و كەلوپەلی جۆراوجۆردا قەبارەی بەشداری بەرفراوانیان لەم پێشانگایەدا بەرزنرخان، كە بریتین لە میكانیزمی دامەزراندنی خانووبەرە بەپێی میتۆدی مۆدێرن و هەروەها فڕۆكەی كشتوكاڵی تایبەت بە هەمەجۆر بۆ بەرەنگاربونەوەی گرفتی كشتوكاڵی و ئاودێری بە پڕژاندنی ئاو و هەروەها چاندن و بەپیتكردن جگە لە سیستەمی ئاودێری.
رونیشیكردەوە: شاندی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەستێوەردانی گرنگ و ڕاشكاوانەیان لەسەر بابەتە گرنگەكان هەبوو كە پێش هەمووشیان قەیرانی ئاو و كەمبوونەوەی و دۆزینەوەی ئامرازی گونجاوە بۆ بەردەوامبوونی ناوچە كشتوكاڵییەكان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك بۆ هاوڵاتیان.
هەروەها گفتوگۆیان لەگەڵ ئەوانەی پەیوەندیدارن بەكەرتی كشتوكاڵ و ئاوی ئێران كرد سەبارەت بەبڕینی ئەو ئاوانەی ئێران كە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە كە بووەهۆی بێبەشبوونی پارێزگای دیالە لەپلانی كشتوكاڵی، داوای شاندی عێراقیش ئەوە بوو كە چاو بە ئەم بڕیارەدا بخشێنێتەوە و عێراق لە ڕێگەی هاوبەشكردنی بەرژەوەندی و زیانەوە دووبارە بێتەوە و ئەو سێبەرانە بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخی پێشوویان و هەروەها باس لە گواستنەوەی تەكنەلۆجیای ئێرانی بە تایبەتی لە بواری تەكنەلۆجیای فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی و بانگهێشتكردنی وەبەرهێنەرانی ئێرانی بۆ وەبەرهێنان لە عێراق بەپێی یاسای وەبەرهێنانی عێراق كرا.
وتیشی: شاندی عێراقی لە سیمینارەكەدا جەختیان كردەوە كە پێویستە پابەندبن بە كۆنتڕۆڵی سنوورەكان لە بواری بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و ڕێگەنەدان بە چوونە ژوورەوە یان هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ئێران بۆ ناو عێراق، و ڕێگەگرتن لە هاوردەكردنیان بەپێی ساڵنامەی كشتوكاڵی، هەروەها كۆمپانیا كشتوكاڵییەكانی ئێران بانگهێشتكراون بۆ بەشداریكردن لە پێشانگای كشتوكاڵی لە عیراق بەمەبەستی گواستنەوەی تەكنەلۆجیای مۆدێرن و ئاڵوگۆری تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو لەم چوارچێوەیەدا.
بەیانی ڕۆژی دووشەممە، پێشانگای ئیفاریم لە تارانی پایتەختی ئێران بە بەشداری 140 كۆمپانیای كشتوكاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و لە تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەكاندا كرایەوە.