شەهید و برینداربوونی ٣ هاوڵاتی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە

(0) / / جهان / زایەڵە فەڵەستین ئیسرائیل شەهید


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – لاوێکی ١٧ ساڵەی فەڵەستینی بە دەستڕێژی گولەی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا شەهید و دوو هاوڵاتی دیکە بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵی قودسی عەرەبی، کەناڵی تەلەفزیۆنیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لاوێکی فەڵەستینی لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی کەفەر دان لە ڕۆژئاوای شاری جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوو و دوو هاوڵاتی دیکەی فەڵەستینی برینداربوون.
ناوی لاوی شەهیدی فەلەستینی بە دەستی هێزەکانی ئیسرائیل بە عودەی تەڕاد سەڵاح ڕاگەیێندراوە .