ریال مەدرید لە لایپزیگی ئەڵمانیی بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕیال ئەڵمانی تۆپی پێ


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یانەی ریال مەدرید لە درێژەی ئەنجامە باشەکانیدا دووەم بردنەوەی لەسەریەکی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا تۆمارکرد بە بردنەوە لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.
پێچەوانەی هەردوو یانەکەی ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کە لەم هەفتەیەدا بە یانەکانی ئەڵمانیا دۆڕان، ریال مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکێش کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و درێژەی بەسەرکەوتنەکانیدا.
سەرەڕای ئەوەی لەنیوەی یەکەمدا لایپزیگ هەلی تۆمارکردنی گۆڵی هەبوو، بەڵام سوودی لە هەلەکان وەرنەگرت و نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
لەنیوەی دووەمدا، ریال مەدرید گۆشارەکانی بۆ سەر تیپی میوان زیادکرد و لە خولەکی 80 فێدریکۆ ڤالڤێردی، گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و یانەی شاهانەی پێشخست، بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکەش مارکۆ ئاسێنسیۆش گۆڵێکی تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە کۆتاییهات و ژمارەی خاڵەکانی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەی شەشەم بۆ 6 خاڵ بەرزکردەوە.