هۆشداریی لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی خواردەنەی چا و قاوەی داخ دەدرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ چا قاوە شێرپەنجە


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – نۆشینەوەی چا و قاوەی داخ ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی قوریژنگ (مری) تا سێ بەرانبەر زیاد دەکاتەوە

توێژەرانی بەریتانی و سوئێدی لە لێکۆڵینەوەیەکدا تێگەیشتن کە خواردنی چا و قاوەی داخ ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی قوریژنگ تا سێ بەرانبەر زیاد دەکاتەوە ئەم لێکۆڵینەوەیە باس لە پەیوەندی ڕادەی داخی چا و قاوە لەگەڵ تووش بوون بە شێرپەنجە دەکات.

لێکۆڵەرانی زانستگای کۆمبریج و ڕێکخراوەی کارۆلینسکای سوئێد پاش لێکدانەوەی زانیاری ٥٨٠ هەزار کەس لە بەریتانیا و فەلاندد ڕایانگەیاندووە کەسانێک کە چا و قاوەی داخ دەنۆشنەوە زۆرتر لە کەسانی دیکە تووشی ئەو جۆرە لە شێرپەنجە دەبن. کاتێ لە زۆربەیان ئەو پرسیارە کرا کە دەیانهەوێت ڕادەی داخ بوونی چا یان قاوەکەیان چۆن بێت لە وڵامدا هەموویان گەرم، داخ یان فرە داخیان دەویست.

ئەوەی ڕاستی بێ ئەو کەسانەی کە چایی گەرمیان دەویست تا ٢.٧ و ئەو کەسانەی کە چایی داخیان دەویست تا ٤.١ و ئەو کەسانەش کە چایی زۆر داخیان دەویست تا ٥.٥ بەرانبەر زۆرتر ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی قوریژنگیان هەیە. توێژەران لەبارەی ئەنازەی چایی یان قاوەیەک کە دەنۆشرێتەوە هیچ زانیارییەکیان ڕانەگەیاندووە، کەوابوو ناوێ بڵین ئەنازەی خواردنەوەی چایی یان قاوە لە باڵابردنی ئەگەری تووش بوون بەو نەخۆشینە کاریگەرە.

توێژەران تەنیا بەوە ئاماژەیان کردووە کە داخ بوونی چا و قاوە زیان دەگەینێتە قوڕگ و قوریژنگ ودەبێتە هۆی پێکهاتنی خانەگەلی مەترسیدار و ئەم کێشەیە تەنیا بە هۆی داخ بوونی ئەو خواردەمەنییەوە روو ئەدات.