وشکترین خولی ئەورووپا لە ماوەی ٥٠٠  ساڵی دواییدا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە وشکساڵی ئەورووپا کەم ئاوی


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – ناوەندی هاوبەشی لێکدانەوەی کومیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە قوڕنەیە ڕووبەڕووی وشکترین خولی خۆی بووەتەوە لە ماوەی ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا. ئەم ناوەندە بە پێی زانیاریگەلی ناوەندەی چاودێری وشکەساڵی ئەورووپا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەردەوامی وشکەساڵی لە مانگی تەمووزدا دەستی پێکرد و هێشتاکوو ٤٧ لە سەدی زەوینەکانی ئەورووپا دۆخێکی نالەباریان هەیە و ١٧ لە سەدیشیان لە وشک بوونی تەواودان و دەبێ چارەسەر بکرێن.
کارناسانی ناوەندی هاوبەشی لێکدانەوەکان پێشبینییان کردووە کە ئەمساڵ ڕادەی هەڵگرتی بەرهەمی گەنمەشامی و سۆیا و گوڵەبەڕۆژە زۆر کەمتر لە نێوانەی ١٥٪  لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی کەم بوونی بارشت ئاستی ئاوی ڕووبارەکان و ئەنازەی وەبەرهێنانی کارەبا لە سەرانسەری ئەورووپا دابەزیوە و تەنانەت کاریگەر بووە لەسەر سیستەمە فێنک‌کەرەوەکان لە بەشی گواستنەوەی زەریاییدا.
ئەم ڕاپۆرتە خەڵکی ئاگادار دەکاتەوە کە کەش و هەوای گەرم و وشکی لە ڕادەبەدەر مومکینە تا مانگی تەشرینی دووهەم درێژەی هەبێت.