دەمامک و دەسکێشی یەکجارە، بیتونی پتەو پێکدەهێنێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پزیشک دەمامک دەسکێش


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ ڕێکخراوەیەکی فەنیاری ڕەوتێکی نوێ داهێناوە بۆ کەڵک وەرگرتنی دووبارە لە دەمامک و دەسکێشی یەکجارە.
ئەمجارە دەمامک و دەسکێش و تەنانەت جل و بەرگی یەکجارە لە جیای ئەوەی فڕێ بدرێتە نێو زبڵ و زاڵەکان دەتوانن ببنە هۆی پتەوتر بوونی بیتون، ئەم دەهێنانە بە پێی ڕێکخراوەی سەڵتەنەتی فەنیاری بیلبۆرنەوە پێشکەش کراوە.
لەم ڕەوتە نوێیەدا زبڵ و زاڵەکان ورد و خاپوور دەبن پاشان بە ئەنازەی 0.1 تا 0.25 لە سەد لە نێو بیتوندا بەکار دەهێنرن. بە پێی وتەی توێژەران ئەم ڕەوتە تا 20% بەرگەگری بیتون زیادتر دەکاتەوە.
لەم ڕەوتەدا دەسکێشی یەکجارەی پلاستیکی دەبێتە هۆی زیادبوونەوەی 22% بەرگەگری بیتون و هەروەها جل و بەرگی یەکجارە ئەو بەرگەگرییە تا 21% زیاد دەکاتەوە و لەمانەش گرینگتر ئەم ڕەوتە بەرگری دەکات لە چاڵ کردنی نزیکەی 54 هەزار تۆن زبڵ و زاڵ لە شوێنی چاڵکردنی زبڵ و زاڵەکان لە سەرانسەری جیهاندا.
بە پێی وتەی ئەم کۆڕی توێژینەوەیە هەموو ڕۆژێک لە جیهاندا 129 ملیارد دەمامک پاش کەڵک وەرگرتن فڕێ دەدرێن و ئەم کارە بەڕاسی زیاندەرە بۆ ژینگە.
شانون کیل ماتین یەکێک لە نووسەرانی ئەم گوتارە ڕایگەیاندووە مەبەست لەم توێژینەوە، دۆزینەوەی چارەسەرێکی زیرەکانە بوو بۆ ئەو هەموو زبڵ و زاڵە کە بە هۆی نەخۆشینی کڕۆناوە لە هەموو جیهاندا پێک دەهات.
ئێستاکە بە پێی ئەم توێژینەوە، تێکەڵ کردنی ئەنازەیەکی لەبار لەو زبڵ و زاڵانە لەگەڵ چیمەنتۆ دەتوانێت بیتونێکی پتەو و قایمتر وەبەربهێنێت.